بچۆ بۆ ناوەڕۆک

بەشێکی دیکەی زەوی كارت لە سنووری هەولێر (ئەربیل) تاپۆ دەکرێن

وەزارەتی شارەوانی هەرێمی کوردستان - عێراق ڕایگەیاند، كارەكانی تاپۆكردنی 761 كارتی دیكەی زەوی لە سنووری هەولێر (ئەربیل) تەواو بووە و وێنەی تۆمارەكانیان گەڕاونەتەوە.

نووسینی ژووری هەواڵ

بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

بەشێکی دیکەی زەوی كارت لە سنووری هەولێر (ئەربیل) تاپۆ دەکرێن
Arşiv

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، پرۆسەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان لە سنووری هەولێر (ئەربیل) و دەوروبەری بەردەوامە و ئێستاش 761 كارتی دیكەی زەوی لە سنووری كانی قڕژاڵە تاپۆ كران و وێنەی تۆمارەكانیان گەڕاوەتەوە.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە لە چوارچێوەی كارەكانی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەشێك لە نەخشەی كەرتی (42 كانی قڕژاڵە) بەشی (57 ساطور) 761 كارتی دیكەی زەوی كارەكانی تاپۆكردنیان تەواو بووە و وێنەی تۆمارەكانیان گەڕاوەتەوە و ئێستا ئامادەن.

وەزارەتی شارەوانی ڕاشیگەیاند، تاوەكوو ئێستا نزیكەی 78 هەزار كارتی زەوی لە سنووری هەولێر (ئەربیل) و دەوروبەری تاپۆ كراون.