دوو شاندی باڵای بەغداد گەیشتە هەولێر(ئەربیل)
هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق و حکوومەتی بەغداد بەردەوامن و بۆ ئەم مەبەستەش شاندێکی تەکنیکی بەغداد گەیشتووەتە هەولێر(ئەربیل) و ئەمڕۆ یا سبەی شاندێکی باڵای بڕیاربەدەستیش دەگەنە هەرێمی کوردستان-عێراق.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

دوێنێ پێنجشەممە، رێكەوتی 26ـی حوزەیرانی 2025، شاندێکی تەکنیکی حکوومەتی عێراق، بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت و کێشەکانی دیکەی نێوان هەرێم و عێراق، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر(ئەربیل)ـەوە گەیشتە هەولێر(ئەربیل).
بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە یا بەیانی ڕۆژی شەممەش شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق کە لە فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت و ئەندامانی ئەنجومەنی ئابووری پێک هاتووە، سەردانی هەرێمی کوردستان-عێراق بکەن و لەسەر پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم گفتوگۆ بکەن.