دووبارە هێرشکرایەوە سەر هەمان کۆگای هەولێر (ئەربیل)
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر (ئەربیل)، راگەیەندراوێکی بەپەلەی لەبارەی بەردەوامیی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر ناوچەیەک لە سنووری پارێزگاکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرەڕای ئاگادارکردنەوەکانی پێشوویان، جارێکی دیکە هێرش کراوەتەوە سەر هەمان ئەو کۆگایەی رۆنی ئۆتۆمبێل کە پێشتر کرابووە ئامانج.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) ئاماژەی بەوە کرد، "لە بەیانییەوە ئەمە چوارەمین درۆنە ئاڕاستەی هەمان شوێن دەکرێت، هەر بۆیە لە پێناو پاراستنی گیانی هەمووان، فەرمانمان بە هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس و تیمەکانی بەرگریی شارستانی کردووە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە دووربکەونەوە."
لە بەشێکی دیکەی هۆشدارییەکەیدا، ئومێد خۆشناو داوایەکی بەپەلەی ئاڕاستەی هاووڵاتیان و دەزگاکانی راگەیاندن کرد و وتی، "داواکارین لە هاووڵاتیانی خۆشەویست و میدیاکاران، لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی خۆیان، بە هیچ شێوەیەک لە نزیک ئەو ناوچەیە نەمێننەوە و شوێنەکە بە تەواوی چۆڵ بکەن."