بچۆ بۆ ناوەڕۆک

خوێندنى باڵا: بۆ ڕاگرى کۆلێژى زانستە پزیشکییەکان له‌ هەولێر (ئەربیل) داوای CV دەکەین

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگه‌یاند، بۆ ڕاگرى کۆلێژى زانستە پزیشکییەکان لە زانکۆى هەولێر (ئەربیل)ـى پزیشکى پێویستی به‌ كه‌سێك هه‌یه‌ و هه‌ر كه‌سێك مه‌رجه‌كانی تێدایه‌ ده‌توانێت داوا پێشكه‌ش بكات.

نووسینی ژووری هەواڵ

بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

خوێندنى باڵا: بۆ ڕاگرى کۆلێژى زانستە پزیشکییەکان له‌ هەولێر (ئەربیل) داوای CV دەکەین
Arşiv

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١١ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى ڕاگرى کۆلێژى زانستە پزیشکییەکان لە زانکۆى هەولێرى پزیشکى ڕادەگەیه‌نێت داوا ده‌كات هەرکەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدا بەرجەستەیە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی داوا پێشكه‌ش ده‌كات هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت و نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت، هه‌روه‌هاخزمەتى زانکۆیی لە ١٠ ساڵ کەمتر نەبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئەو كه‌سه‌ی داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

هه‌روه‌ها هاتووه‌، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

هه‌روه‌ها پێویستە خوازیار (C.V) و پوختەى ڕاژە و یەکەمین فەرمانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى و لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکانى و کارتى نیشتیمانى یاخود ناسنامەى بارى شارستانى پێشکەش بکات.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسندکرابێت.

به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، هەر كه‌سێك كه‌ ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدىدەکرێت دەتوانێژ (C.V) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لە ئەمڕۆوە تاوه‌كو ٢١ی ١٢ی ٢٠٢٥ لەم بەستەرە پڕبکاتەوە و ڕەوانه‌ی بکات.