بچۆ بۆ ناوەڕۆک

لە هەولێر(ئەربیل) دوو کارمەندی سکیوریتی گیانیان لەدەستدا

شەوی رابردوو لە هەولێر(ئەربیل) دوو کارمەندی سکیوریتی ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر لێیان دەدات و گیانلەدەستدەدەن.

نووسینی ژووری هەواڵ

بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

لە هەولێر(ئەربیل) دوو کارمەندی سکیوریتی گیانیان لەدەستدا
Arşiv

ئەمڕۆ هەینی ٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمپانیاکە پشتراستیکردووەتەوە کە شەوی رابردوو دوو کارمەندیان لە کاتی ئەرکەکانیاندا لە ٤٠ مەتری هەولێر(ئەربیل)، ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر لێیداون و گیانیانلەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوو کارمەندەکە ناویان ئەحمەد محەمەد و محەمەد سەردارە و ماوەیەکی زۆرە لە کۆمپانیاکە کاردەکەن و خەمخۆربوون بۆ کارەکەیان.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای مانیجەر سیکیورتی ئاماژەی بەوەشکرد: "هەردوو کارمەندەکە کە گیانیان لەدەستداوە کوردن و لە باشترین و دێرینترین پاسەوانەکانی کۆمپانیاکەمان بوون".

هاوکات، لە ئیستادا بکەری رووداوەکە دەستبەسەرکراوە