بچۆ بۆ ناوەڕۆک

نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکی هەولێر(ئەربیل) - بەحرکە تەواو بووە و رێگاکە بە رووی هاتوچۆدا كرایەوە

پارێزگاری هەولێر(ئەربیل) ڕایگەیاند، کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکی هەولێر(ئەربیل) - بەحرکە تەواو بووە و لە ئەمڕۆوە رێگاکە بە رووی هاتوچۆدا دەکرێتەوە، گوژمەی پڕۆژەکە زیاتر لە یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار بووە.

نووسینی ژووری هەواڵ

بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکی هەولێر(ئەربیل) - بەحرکە تەواو بووە و رێگاکە بە رووی هاتوچۆدا كرایەوە
Arşiv

ئەمڕۆ دووشەممە، رێكەوتی ١٨ـی ئابی ٢٠٢٥، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر(ئەربیل) و ئەندازیار کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر(ئەربیل)، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامی سەرەکی هەولێر(ئەربیل) – بەحرکەیان بە ڕووی هاتوچۆدا کردەوە.

پڕۆژەکە، بە گوژمەی یەک ملیار و ٦٤٥ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی جێبەجێ کراوە، لە قۆناغی دووەمدا کارکردن لە شەقامی ١٢٠ مەترییەوە تا شەقامی ١٥٠ مەتری لە سایدی چوون بۆ بەحرکە لەخۆ گرتبوو.