پۆلیسی هەولێر (ئەربیل): ئەو کەسەی ٢٠ سپلیتی دزیبوو دەستگیر کرا
پۆلیسی هەولێر (ئەربیل) دەڵێت، ئەو کەسەی زیاتر لە ٢٠ پارچە سپلێتی (یەکەی دەرەکی) لە بازاڕی قەیسری هەولێر (ئەربیل) دزی، دەستگیرکرا.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر (ئەربیل) لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی (ناوەڕاست)، سەر بە پۆلیسی پارێزگای هەولێر (ئەربیل)، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ن. ن. ش) دەستگیر کرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوبراو تۆمەتبارە بە دزینی زیاتر لە (٢٠) کەلەسەری سپلیت (یەکەی دەرەکی) لە سەربانی بازاڕی قەیسەریی ناو شاری هەولێر (ئەربیل).
دەشڵێت، تۆمەتبار لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.