زۆرترین تۆمەتبار لەسەر ئاستی هەرێم لە هەولێر (ئەربیل) دەستگیر کراون
لە ماوەى شەش مانگى ڕابردوودا لە سەر ئاستى هەرێمى کوردستان - عێراق، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر (ئەربیل) زۆرترین داواکراو لە ڕێگەى سیستەمى بە دواداچوون و دەستگیرکردنى تۆمەتباران، کە ژمارەیان ٧٠٢ تۆمەتبارە، دەستگیر کراون.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

لەبەرامبەردا پارێزگای هەولێر (ئەربیل) دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و ئەفسەر و پلەدارانى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر (ئەربیل) بەگشتیى كرد لە بەرامبەر ڕاپەڕاندنى ئەرک و کارەکانیان.
پارێزگای هەولێر (ئەربیل) جارێکى دیكە جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی پۆلیس كردەوە لە بەرقەرارکردنی یاسا و پاراستنی سەروماڵ و گیانی هاووڵاتییان، هەروەها هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
پارێزگای هەولێر (ئەربیل) بەهەمانشێوە خەڵكی شارەكەی دڵنیا كردەوە كە بە پشتبەستن بە توانا و چاوکراوەیی و لێهاتوویى هێزەکانى ئاسایش و پۆلیس و ناوخۆ، شەو ڕۆژیان خستۆتە سەریەک بۆ پاراستنی ئارامى و ئاسایش شار و سەلامەتی و پارێزگاریکردن لە سەروماڵ و گیانى هاووڵاتییان.