نووسینگەی گوڵسەل محەمەد لە کەرکووک کرایەوە
سەرۆکی بەرەی تورکمانی نووسینگەی گوڵسەل محەمەد عەبدولڕەحمان موخلیس، کاندیدی براوەی بەرەی تورکمانی عێراقی لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٥ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پارێزگای کەرکووک کردەوە.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

ئەمڕۆ شەممە، ٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، نووسینگەی گوڵسەل محەمەد عەبدولڕەحمان موخلیس کاندیدی براوەی بەرەی تورکمانی عێراقی لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٥ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای کەرکووک کردەوە.
لە ڕێوەرەسمەکەدا محمد سەمعان ئاغا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم نووسینگەیە کراوە دەبێت بۆ خزمەتکردنی هەموو خەڵکی کەرکووک و بەتایبەتی خەڵکی تورکمان.
ئاماژەی بەوەشدا، نووسینگەکە هەروەها دەبێتە شوێنی چارەسەکردنی کێشە و پێداویستییەکانی تورکمان لە سەرتاسەرتی تورکمانئێلی.
لای خۆیەوە کاندیدی براوەی بەرەی تورکمانی عێراقی، گوڵسەل محەمەد عەبدولڕەحمان موخلیس، پابەندبوونی خۆی بە شەو و ڕۆژ کارێکی قورس بۆ بەدواداچوونی مافەکانی پێکهاتەی تورکمان و بەرگریکردن لە داواکارییەکانی خەڵکی کەرکووک دووپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە نووسینگەکەی دەبێتە ماڵێکی کراوە بۆ هەموو هاووڵاتیان.