ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی باڵەخانەی بەرەی تورکمانی لە کەرکووک بەڕێوەچوو
ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی باڵەخانەی بەرەی تورکمانی لە کەرکووک، بە بەشداریی سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی، محەمەد سەمعان ئاغا و سەرۆکی دامەزراوەی تورکمەنێلی، د. تورهان کەتەنە بەڕێوەچوو.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 2 خولەک خوێندنەوە

لە بەیاننامەیەکدا کە لە هەژماری سۆشیال میدیای محەمەد سەمعان ئاغا بڵاوکراوەتەوە، بەیاننامەکە ئەمانەی خوارەوەی لەخۆگرتبوو:
"ئەم پڕۆژە ستراتیژییە بەرجەستەی دیدگای بەرەی تورکمانییە بۆ دروستکردنی پێکهاتەیەکی دامەزراوەیی گشتگیر کە ڕەنگدانەوەی پێگەی گەلی تورکمان بێت لە عێراقدا و ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵی گەلی تورکمانە لە بواری نیشتمانی و ئیداری و سیاسیدا".
لە بەیاننامەکەدا ئەم زانیاریانەی خوارەوەی سەبارەت بە بەشە وردەکانی باڵەخانەکە خراوەتەڕوو:

"هۆڵی ئاهەنگێکی گەورە کە توانای لەخۆگرتنی زیاتر لە چوار هەزار و ٥٠٠ کەسی تێدایە بە پێشکەوتووترین سیستەمی دەنگی و بینین تێیدا ئامادەکراوە کراوە.
-میوانخانەی شاهانە بۆ پێشوازیکردن لە شاندی فەرمی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.
– بینای ئیداری ناوەندی کە هەشت نهۆمە، ئۆفیسەکانی بەرە و دامەزراوەکانی تێدا دەبێت.
– شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل کە توانای لەخۆگرتنی نزیکەی ٦٠٠ ئۆتۆمبێلی هەیە، بە سیستەمی چوونە ژوورەوە و ئاسایشی مۆدێرن بنیاد کراوە.
-هۆڵێکی تایبەت کە نزیکەی ١٥٠٠ کەس لەخۆدەگرێت هۆڵەکە، بۆ فێستیڤاڵ و ئاهەنگەکانی نیشتمانی دیزاین کراوە.
-هۆڵی ڕاهێنانی تایبەت بۆ پەرەپێدان و ڕاهێنانی سەرکردایەتی گەنجانی تورکمان.
-کتێبخانەی نیشتمانی و سەنتەری لێکۆڵینەوەی تورکمان بۆ پاراستنی ناسنامەی کولتووری و بەڵگەنامەکردنی میراتی مێژوویی.
-نافورە و ڕووناککەرەوەکان و باخچەی بابەتیی بە دیمەنی سروشتی مۆدێرن ناسنامەیەکی جوانکاری بە باڵەخانەکە دەبەخشن.
-مۆزەخانەی میراتی تورکمان، خەبات و شوناسی کولتووری گەلی تورکمان لەخۆ دەگرێت.
-هۆڵی کۆبوونەوەی گشتی، کە بە نوێترین تەکنەلۆژیای پەیوەندی و بینین تێدا تەرخان دەکرێت.
"ئەم پڕۆژەیە لەسەر ڕووبەری نزیکەی 25 هەزار مەتر چوارگۆشە دروستکراوە، وەک پێکهاتەیەکی دامەزراوەیی یەکگرتوو کە لەگەڵ ناسنامەی نەتەوەیی تێکەڵ دەکات، پلانی بۆ دانراوە. باڵەخانەکە دەبێتە شوێنەوارێکی کولتووری کە هێمای گەشەپێدان و بیناسازی و هیواکانی گەلی تورکمانە بۆ داهاتوو".
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا بەشداربووان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و ڕایانگەیاند کە ئەم پڕۆژە گەورەیە ڕەنگدانەوەی ئەو گرنگییەیە کە بەرەی تورکمانی عێراقی بە کاری دامەزراوەیی و پەرەپێدانی توانای کارگێڕی و ڕێکخراوەیی خۆی دەیدات.

