
تورکمانەکانی عێراق
محەمەد سەمعان ئاغا ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێم دەکات
محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی، ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق لە دهۆک کرد و ڕایگەیاند، "ئەو جۆرە کارانە جێگەی قبوڵکردن نین و ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەکەن".
