ئانڵ بۆرا ئینان سەردانی بەرەی تورکمانی عێراقی لە هەولێر(ئەربیل) کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئانڵ بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندی یاوەری سەردانی بارەگای بەرەی تورکمانی عێراقیان کرد لە پارێزگای هەولێر(ئەربیل). باڵیۆز ئینان بە یاوەری ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر(ئەربیل) سەردانەکەیان ئەنجام دا.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

باڵیۆز ئانڵ بۆرا ئینان لەلایەن محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی، ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان و ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەرەی توركمانی، ئەمیر عزەت بەرپرسی لقی هەولێر(ئەربیل)، سەزگین موسلیح بەیاتلی بەرپرسی لقی کفری و هەروەها لەلایەن ئەندامانی تری بەرەی تورکمانی عێراقی لقی هەولێر(ئەربیل) پێشوازی لێکرا.
لە درێژەی سەردانەکەدا کاندیدەکانی بەرەی تورکمانی عێراقی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.