بەرەی تورکمانی و پارتی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی محەممەد سەمعان ئاغا لە بارەگای بەرەی تورکمانی لە بەغداد پێشوازی لە شاندێکی فەرمی کرد و باسیان لە پێکهێنانی حکومەت و مافی تورکمان و دۆخی پارێزگاری کەرکووک کرد.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، محەممەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی لە بارەگای بەرەی تورکمانی لە بەغداد پێشوازی لە شاندێکی فەرمی کرد.
ئاماژەی بەوەشکرا، شاندەکە پێکهاتبوو لە نوێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی سکرتێری پارتی و نەوزاد هادی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئومێد سەباح، ئەندامی مەکتەبی سیاسییە و فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە بەغداد.
ئەوەشخرایەڕوو، لە میانی دیدارەکەدا چەندین بابەتی گرنگ تاوتوێ کرا، دیارترینیان پێکهێنانی حکومەت و مافی تورکمان و دۆخی پارێزگاری کەرکووک بوو.