بچۆ بۆ ناوەڕۆک

حەسەن توران ئیدانەی هێرشکردنە سەر بەرەی تورکمانی و گروپی میدیایی تەبا دەکات

حەسەن توران، سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی عێراقی، بەیانامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەم کە لە هەولێر(ئەربیل) کرایە سەر بارەگای بەرەی تورکمانی لقی هەولێر(ئەربیل) و گروپی میدیایی تەبا، ئەم هێرشە ئیستفزازێکی ڕوونە کە ئامانج لێی تێکدانی ئاشتی و سەقامگیری کۆمەڵایەتییە، و تێکدانی یەکڕیزی و یەکپارچەیی گەلی تورکمانە.

نووسینی ژووری هەواڵ

بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

حەسەن توران ئیدانەی هێرشکردنە سەر بەرەی تورکمانی و گروپی میدیایی تەبا دەکات
Arşiv

حەسەن توران دەڵێت: بە ئامانجگرتنی دامەزراوە سیاسی و میدیاییەکان هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بەها دیموکراسیەکان و ئازادی بیرکردنەوە و ڕادەربڕین پێکدەهێنێت. ئەم جۆرە هەوڵە نابەرپرسانە لە هەوڵی بێهودە بۆ لاوازکردنی هەڵوێستی نەتەوەیی ڕەوا و یەکلاکەرەوە و شکۆمەندانەی گەلی تورکمان هیچی تر نابێت.

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لە گرنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکاتەوە و دەڵێت: پێویستە هەنگاوی یاسایی و کارگێڕی پێویست بگیرێتەبەر سەبارەت بە ڕووداوەکە بەبێ دواکەوتن؛ و بە ڕێزەوە ڕای گشتی ئاگادار دەکەمەوە کە دامودەزگاکانی تورکمان لە چوارچێوەی سەروەری یاسادا بەردەوام دەبن لە بەجێگەیاندنی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە.