محەمەد سەمعان ئاغا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا كۆبووەوە
محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی و سەرۆکی لیستی بەرەی تورکمانی یەکگرتووی عێراق لەگەڵ ستیڤن فاگن باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد کۆبووەوە.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

لە میانی دیدارەکەدا جەختیان لە گرنگی پشتیوانیکردن لە سەقامگیری عێراق و دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی دادپەروەرانەی سەرجەم پێکهاتەكان بەتایبەت نەتەوەی تورکمان لە پرۆسەی سیاسیدا کردەوە، هەروەها ئاماژە بەوە کرا کە پێویستە ڕێز لە تایبەتمەندییە نەتەوەییەکان و مافە ڕەواکانی تورکمان بگیرێت.
محەمەد سەمعان ئاغا ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەهێز بکرێن بۆ دەستەبەرکردنی هاوسەنگی نیشتمانی و پاراستنی سەروەری عێراق، هەروەها ئامانجی بەرەی توركمانی عێراقی پشتگیریکردنە لە هەوڵە دیموکراسیەکان و بەهێزکردنی پرەنسیپی هاوبەشی سیاسی ڕاستەقینە لەنێوان هەموو لایەنەکاندا.