موراد عیمادەدین لەبارەی هێرشەکانی سە بەرەی تورکمانی و تەبا: ئەم جۆرە کارانە زیان بە ئارامی کۆمەڵایەتی دەگەیەنن
موراد عیمادەدین ڕایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە کرایە سەر لقی هەولێر (ئەربیل)ی بەرەی تورکمانی عێراقی و ئاژانسی هەواڵی تەبا.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

ئێمە هاوشانی بەرەکەمان (بەرەی تورکمانی)، گەنجەکانمان، ئاژانسی هەواڵی تەبا و تیمی پاراستنیانین.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، موراد عیمادەدین، سەرۆکی یەکێتی قوتابیانی و لاوانی تورکمان ئێلی ڕایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە کرایە سەر لقی هەولێر (ئەربیل)ی بەرەی تورکمانی عێراقی و ئاژانسی هەواڵی تەبا.
ئاماژەی بەوەشکرد، جەخت دەکەینەوە کە ئەم جۆرە کارانە زیان بە ئارامی کۆمەڵایەتی و بەها دیموکراسییەکان دەگەیەنن و چاوەڕێین بەرپرسانی ئەم هێرشە لەبەردەم یاسادا ڕووبەڕووی سزا ببنەوە.
لە کۆتاییدا وتیشی: بژی گەنجانی تورکمان