پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی تورکمان
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی ١١٥ ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەوانی تورکمانی پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووسانی تورکمان کرد.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:-
بە بۆنەی ١١٥ ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژنامەگەریی تورکمانی پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی تورکمان لە هەرێمی کوردستان-عێراق و عێراق دەکەین.
لەژێر ئازادی ڕۆژنامەگەرییدا، خوشک و برا تورکمانەکانمان توانیویانە لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەکانەوە داواکاری و خواستەکانیان وەک پێکهاتەیەکی دانەبڕاو لە کوردستان دەرببڕن، کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی ڕۆحی برایەتی لەگەڵ نەتەوەکانی تر.
بەم بۆنەیەوە وەک هەمیشە کردوومانە پاڵپشتی بەردەوامی خۆمان بۆ پەرەپێدانی کاری ڕۆژنامەگەری و چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان بۆ خوشک و برا تورکمانەکانمان و سەرجەم گروپە نەتەوەیی و ئایینییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکەینەوە.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان