بچۆ بۆ ناوەڕۆک

پەیامی سەرۆکی بەرەی تورکمانی دەربارەی رووداوەکانی ئاڵتونکۆپری

محەمەد سەمعان ئاغا لەبارەی رووداوەکانی ئاڵتونکۆپری پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "لەگەڵ لایەنەکان جەخت لە گرنگی ئارامی و خۆگرتن دەکەینەوە".

نووسینی ژووری هەواڵ

بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

پەیامی سەرۆکی بەرەی تورکمانی دەربارەی رووداوەکانی ئاڵتونکۆپری
Arşiv

ڕۆژی هەینی، ٢٤ـی تشرینی دووەم ٢٠٢٥، بەرەی تورکمانی رایگەیاند، محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی، پەیوەندی چڕوپڕ لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردە ئەمنییەکان لە پارێزگای کەرکووک ئەنجام دا، بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی قەزای ئاڵتونکۆپری.

بەرەی تورکمانی وتیشی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە پەیوەندییەکانیدا جەختی لە گرنگی ئارامی و خۆگرتن لە هەموو لایەنەکان کردەوە، هەروەها پێویستی بە یەکەمایەتی دانانی عەقڵ و دیالۆگ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری شارەکە. جەختیشی لەوە کردەوە کە کەرکوک و ئاڵتون کوپری دەبێ وەک سیمبولی پێکەوەژیان و برایەتی لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا بمێننەوە.

ئاماژە بەوەشدرا، هەروەها (سەرۆکی بەرەی تورکمانی) داوای لە سەرجەم هاووڵاتیان کرد نەخشێنرێنە ناو دەنگۆ و پەرەسەندنی میدیاییەوە، جەختیشی کردەوە کە بەرەی تورکمانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فەرمی لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری.

بەپێی زانیارییەکانی تەبا، شەوی ڕابردوو لە ناحیەی ئاڵتونکۆپری گرژی لە نێوان تورکمان و کورد دروست بووە، بەڵام دۆخەکە هێور بووەوە و سوپا بڵاوەی پێکردن و ڕێگری لە تەشەنەکردنی کرا، هاوکات حزب و لایەنەکانی پەیوەندیدار لەسەر هێڵ بوون بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەیە بکەن و نەبێتە شەڕی نەتەوەیی.