قوبەیەكی هێمادار لە گوندی کومبەتلەر: جەختکردنەوەی ناسنامەی کولتووری
بەرەی تورکمانی عێراقی لە دەستپێكی چوونە ژوورەوە بۆ گوندی كومبەتلەر قوبەیەكی دروستكرد و ئەم قوبەیەش ڕەنگدانەوەی بەها کولتووری و مێژووییەکانی ئەو گوندە دەكات، ئەرشەد كومبەتلی بەرپرسی ئۆفیسی بەرەی توركمانی عێراق وردەکارییەکانی ئەم پڕۆژەیە بۆ ئاژانسی تەبا ڕوونکردەوە.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 2 خولەک خوێندنەوە

ئەرشەد كومبەتلی، باسی دروستكردنی ئەو قوبەیە دەكات و پێی وایە تەنها ڕازاندنەوەیەكی تەلارسازی نییە، بەڵكو، "چەند هۆكارێك هەن بۆ دروستكردنی كردنی ئەم قوبەیە، هەندێكجار بۆ دیاریكردنی سنووری گوندەكەیە و بۆ زیادكردنی بەهای جوانكاری و كولتووری، لەهەمان كاتدا زانینی خاڵی چوونە ژوورەوە و دەرچوونە لە گوندەكە و ئەمەش بۆ ئاسایشی ناوچەكە گرنگە".
کاتێک پرسیارمان کرد بیرۆکەی پڕۆژەکە چۆن هاتە ئاراوە، ئەرشەد كومبەتلی وتی:
"ئێمە دەمانەوێت مێژوو و ناسنامەی خۆمان ڕەنگ بداتەوە، لە ڕابردوودا هەموو ماڵێک لە گوندی کومبەتلەر قوبەیەكی هەبوو و ئەوەی ئێستا دەکرێت تەنها دەستپێكێكە و وێنە لە هەردوو لای قوبەكە دەكێشرێت، لایەكی وێنەی كۆنی گوندی كومبەتلەر و لایەكەی دیكە وێنەی ئێستای گوندی كومبەتلەر دەكێشرێت و ئامانجمان دروستکردنی یادەوەرییەکی کولتوورییە".

ئەرشەد كومبەتلی جەختیشی كردەوە ئەوە یەكەمین پڕۆژەیە بۆ ئەم گوندە بكرێت:
هاوكات ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ گوندێكی تر قوبەیەكی لەو شێوەیەی لە سەرەتای چوونە ژوورەوەی نییە، جگە لەوەش خەرجی ئەم پڕۆژەیە بە تەواوی لەلایەن بەرەی توركمانی عێراقی دابینکراوە نەک حکوومەت، ئەگەر حکوومەت پڕۆژەیەکی لەو شێوەیە ئەنجام بدات دەبێت بۆ هەموو گوندەكان جێبەجێی بكات".
هەروەها ئەرشەد كومبەتلی سوپاسی هەمووان دەكات كە پاڵپەشتی ئەم پڕۆژەیەیان كردووە:
وتیشی: "عەزەم بە دەستپێشخەری بیلال کومبەتلی تەلارسازى ئەم پڕۆژەیەی كردووە، هەروەها حەسەن توران سەرۆکی پێشووی بەرەی توركمانی عێراقی پاڵپشتییەکی بەرچاوی هەبوو، مەراسیمی کردنەوەی پڕۆژەکە لە ماوەی خولەکەماندا بەڕێوەچوو هاوكات گوندنشینەکان و قەحتان وەنداوی بەرپرسی بەرەی توركمانی عێراقی لقی كەركووك ئامادەی کردنەوەی پڕۆژەکە بوون".
ئەرشەد كومبەتلی، ئاماژەی بە گوندی كومبەتلەر دا و دەلێت ئەو گوندە ساڵانێكی زۆرە بەدڵەوە وابەستەی بەرەی توركمانی عێراقییە:
"هەموو ئەو کارانەی لەم گوندەدا لە ساڵی ٢٠٠٣ـوە کراوە، لەلایەن بەرەی توركمانی عێراقی ئەنجامدراوە، هەروەها گوندەکەمان بە تەواوی پەیوەستە بە بەرەی توركمانی، لە سەرەتای هاتنە ژوورەوە بۆ گوندەکەوە شوێنپەنچەی بەرەی توركمانی عێراقی دیارە، ئێمە زۆر دڵخۆشین بەم کارە".