ڕێکخراوی قەڵای هەولێر (ئەربیل): بە ئامانجگرتنی دامەزراوە تورکمانییەکان دەستدرێژییە بۆ سەر هەموو ماڵێکی تورکمان
ڕێکخراوی قەڵای هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند،بە توندترین شێواز سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە دەکەین کە کرایە سەر باڵەخانەی بەرەی تورکمانی و دامەزراوەی میدیایی تەبا لە شاری هەولێر (ئەربیل)، دەشڵێت: بە ئامانجگرتنی دامەزراوە تورکمانییەکان دەستدرێژییە بۆ سەر هەموو ماڵێکی تورکمان.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، ڕێکخراوی قەڵای هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، بە توندترین شێواز سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە دەکەین کە کرایە سەر باڵەخانەی بەرەی تورکمانی و دامەزراوەی میدیایی تەبا لە شاری هەولێر (ئەربیل)، و بە کارێکی ڕەتکراوەی دادەنێین کە هیچ پەیوەندییەکی بە دەربڕینی ئاشتییانە یان هەڵوێستی سیاسی بەرپرسانەوە نییە، بەڵکو هەوڵێکی مەترسیدارە بۆ نانەوەی فیتنە لەنێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی عێراقیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، جەخت دەکەینەوە کە ئەنجامدەرانی ئەم دەستدرێژییە نوێنەرایەتی گەلی کورد ناکەن و ڕەنگدانەوەی بەها و مێژووەکەی نین، بەڵکو تەنها گروپێکی یاخی و لەیاسا دەرچوون کە هەوڵدەدەن گرژییە ناوچەییەکان بقۆزنەوە بۆ لێدانی سەقامگیری و پێکەوەژیان.
ئەوەشی خستەڕوو، بە ئامانجگرتنی دامەزراوە تورکمانییەکان دەستدرێژییە بۆ سەر هەموو ماڵێکی تورکمان و کەرامەت و مافی شەرعییان لە کاری سیاسی و میدیایی پارێزراو، و ڕەفتارێکی ئیدانەکراوە کە نابێت بێ لێپرسینەوەی یاسایی ڕوون تێپەڕێت.
قەڵای هەولێر (ئەربیل) ڕاشیگەیاند، بەداخەوە، ئەو ڕووداوانەی عێراق بەخۆیانەوە دەبینن، هێندەی پەیوەندی بە غیابی بڕیاری سەروەری کارا و تەواکاری بەرپرسیارێتی لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و ئیدارەی هەرێمەوە هەیە، پەیوەندی بە ڕەفتاری لایەنێکی دیاریکراوەوە نییە؛ ئەمەش وا دەکات هێزەکانی پشێوی لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا بجوڵێن و هەر بۆشاییەک لە کۆنتڕۆڵ و بەرپرسیارێتی بقۆزنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر تێوەگلاوان بگرنەبەر و بە جددی کار بکەن بۆ پاراستنی دامەزراوە و پێکهاتەکان، بەجۆرێک کە ئاشتیی نێوخۆیی بپارێزێت و ڕێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە دەستدرێژیانە.
هاوکات شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە، نزیک کاتژمێر ١٢:٣٠ شەو گروپێک کە لە چوار کەس پێکهاتبوون هێرشیان کردە سەر ‘گروپی میدیایی تەبا’، ماسکیان بەستاوە و خەریکن لەسەر دیواری دەزگاکە چەندین هەڕەشە دەنووسن.