بچۆ بۆ ناوەڕۆک

ئاگادارییەکی بەپەلە لە هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل)

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) ئاگاداری شوفێران و هاووڵاتییان دەکاتەوە، بەهۆی بارینی بەفر، ڕیگای هەولێر (ئەربیل) بەرەو شەقڵاوە بەکارنەهێنن.

نووسینی ژووری هەواڵ

بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

ئاگادارییەکی بەپەلە لە هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل)
Arşiv

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر (ئەربیل) لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە، بەهۆی بارینی بەفر ڕێگای هەولێر (ئەربیل) بەرەو شەقڵاوە ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بوە، بۆیە داوا لە شوفێران دەکات، لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتوچۆی هەولێر (ئەربیل) ئاماژە بەوە دەکات، ئەم ڕێگایە بەکار نەهێنن، هەرچەندە تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر بەردەوامن لە پاک کردنەوەی ڕێگاکەو ڕامالینی بەفر، بەڵام بەهۆی بەردەوامی بارینی بەفر نزم بوونەوەی پلەی گەرما بو ژێر سفر لەهەندێک شوێن و ڕێگاکە بەستاویەتی ئەگەر خلیسکانی ئۆتۆمبێل هەیە، بۆیە ئێستا ڕێگاکە شیاوی بەکار هێنان نیە.

هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) ڕایدەگەیەنێت، ڕێگای شەقڵاوە بەرەو هیران و ڕێگای لۆفەکانی گەرۆتە، ڕێگای شەقڵاوە بەرەو زینەتیر و بالیسان بەهەمان شێوە بەهۆی بارینی بەفر شیاوی بەکار هێنان نین.

دەشڵێت، تکایە ئەم ڕێگایەنە بەکار نەهێنن تا ئەوکاتەی تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر بەتەواوی ڕێگاکان پاک دەکەنەوە.

بابەتەکان