بچۆ بۆ ناوەڕۆک

ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، تۆمەتبارە بە کوشتنی ئافرەت و پیاوێک، هەروەها ڕێککاری یاسای بەرانبەر گیراوەتەوە بەر.

نووسینی ژووری هەواڵ

بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند
Arşiv

ئەمڕۆ سێشەممە، ٣٠ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر(ئەربیل)، ڕایگەیاند:شەوی ڕابردوو لە تاوانێکی کوشتن لە کۆمەڵگەی شاوێس سەر بە پارێزگای هەولێر(ئەربیل) ئاگادار کراینەوە، دەست بەجێ تیمەکانی ئاسایشی هەولێر بەدواداچونیان بۆ کرد، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد بەناوی (ی، ف، ر).

ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) ئاماژە بەوە داوە، تۆمەتبار لە لێکۆڵینەوەی سەرەتای دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، لە سەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە کوشتنی ئافرەتێک و پیاوێک بەناوەکانی (أ، ف، ر) و ( و، ا )، هەروەها ڕێكکاری یاسای بەرانبەر گیراوەتە بەر و پەراوی لێکۆڵینەوەی ئاراستەی دادگا کراوە.

بابەتەکان