بکوژی گەنجەکەی دوێنێ شەوی هەولێر(ئەربیل) دەستگیر کرا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) ڕایگەیاند بکوژی ئەو گەنجەی دوێنێ شەو لە هەولێر(ئەربیل) کوژرا، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) ڕایگەیاند: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە رووداوێکی كوشتن له ناو بازاڕی شاری هەولێر ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکادا هاتووە: پاش لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەدواداچوونێکی چڕ، دەرکەوت لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بووە و بکوژ دانی پێدا ناوە. گوایە کەسی کوژراو، مۆبایلی بکوژی هاک کردووە و کۆمەڵێک وێنەی بردووە، بۆیە شەوی ڕابردوو بکوژ بە ناوی (آ. ھ. ح) بە چەکێکی جۆری دەمانچە هاوڕێکەی بە ناوی (ی. د. ع) دەکوژێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) ڕاشیگەیاند: لە هەمان کاتی ڕووداوەکەدا تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتباری بکوژیان دەستگیر کرد و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.