وەزارەتی شارەوانی: زیاتر لە دوو هەزار و ٤٩٠ زه‌ویی دیكه لە هه‌ولێر (ئەربیل) تاپۆ كران
وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان له سنووری هه‌ولێر (ئەربیل) و ده‌وروبه‌ری، (٢٤٩٠) پارچه زه‌وی تاپۆ كران.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٢ تشرینی یەکەم، ٢٠٢٥ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان له سنووری هه‌ولێر (ئەربیل) و ده‌وروبه‌ری، (٢٤٩٠) پارچه زه‌ویی كارت له سنووری كەرتی ١١ی عارەب كەند لە هه‌ولێر (ئەربیل) تاپۆ كران و وێنه‌ی تۆماریان ئاماده‌ن.
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌پێی زانیاریی یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌دی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئێستا كاره‌كانی تاپۆكردنی ٢٤٩٠ كارتی زه‌وی له سنووری كەرتی ١١ی عارەب كەند لە هه‌ولێر (ئەربیل) له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د تەواوكراون و وێنه‌ی تۆماریان (تاپۆ) گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان.