هاتووچۆكردنی ماتۆڕسکیل و پاسکیل لە دوو شەقامی هەولێر(ئەربیل) قەدەغە كرا
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر(ئەربیل) ڕایگەیاند، هاتووچۆی ماتۆڕسکیل و پاسکیل لە هەردوو شەقامی ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری قەدەغەیە.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر(ئەربیل) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری هەولێر(ئەربیل)ـی کردەوە و رایگەیاند، هاتووچۆی ماتۆڕسکیل و پاسکیل لە هەردوو شەقامی ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری خێرا قەدەغەیە.
هاتووچۆی هەولێر(ئەربیل) ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرچەندە لە ڕابردوو دا ماتۆڕ سوار و پاسکیل سوارانمان لەم ڕێنماییە ئاگادار کردبوویەوە، بەڵام ماوەیەکە هاتووچۆی ماتۆرسکیل و پاسکیل دووبارە بەرچاو دەکەوێتەوە لەم شەقامانە، بۆیە ڕایدەگەیەنین، هەر ماتۆر سوار و پاسکیل سوارێک لە شەقامەکانی ١٢٠ و ١٥٠ تری خێرا هاتوچۆ بکات، ماتۆر و پایسکیلەکانیان دەستی بەسەر دادەگێریت.