بچۆ بۆ ناوەڕۆک

ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) کەیفی زراری دەستگیرکرد

ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) بەتۆمەتی خراپ بەکار‌هێنانی مۆبایل و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆی نەشیاو کەیفی صابر دەستگیرکرد.

نووسینی ژووری هەواڵ

بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) کەیفی زراری دەستگیرکرد
Arşiv

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٧ـی تەمووزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) بڵاویکردەوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) تۆمەتبار، کەیفی صابر حمد، ناسراو بە کەیفی زراری دەستگیرکرا.

ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) ئاماژەی بەوە کردووە، بە تۆمەتی خراپ بەکار هێنانی مۆبایل و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆی نەشیاو و دوور لە داب و نەریتی کۆمەڵگا دەستگیرکراوە.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) داوا دەکات، هەرکەسێک سکاڵای یاسای لەسەری هەیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) بکات.