هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل): هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لەم شوێنانە قەدەغەیە
هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی جەنجاڵی هاتووچۆ لە ڕێگاکانی ناوچە گەشتیاریەکان دروست نەبێت هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەدەکرێت.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، ئاگاداری شوفێڕانی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل دەکەینەوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و ڕێکخستنی هاتووچۆ لە ناوچە گەشتیارییەکان بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل هەموو ڕۆژانێکی هەینی لەو ڕێگایانەی دەکەونە ناوچە گەشتیاریەکان.
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەوەی جەنجاڵی هاتووچۆ لە ڕێگاکانی ناوچە گەشتیاریەکان دروست نەبێت.