بچۆ بۆ ناوەڕۆک

مەسرور بارزانی: هێرشە درۆنییەکەی سنووری هەولێر (ئەربیل) تاوانی جەنگە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق دەڵێت، هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر (ئەربیل) تاوانی جەنگە.

نووسینی ژووری هەواڵ

بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

مەسرور بارزانی: هێرشە درۆنییەکەی سنووری هەولێر (ئەربیل) تاوانی جەنگە
Arşiv

ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، لە پەیامێکدا رایگەیاند، "زۆر خەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و خێزانەکەی".

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە توندی هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی ئەو پێشمەرگەیە، سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات و دەڵێت "تاوانێکی قێزەوەنە".

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردووەتەوە، "بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل و ماڵی هاووڵاتییان، تاوانی جەنگە و داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان، دەگەیێنینە هەموو جیهان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو ستەمکاریەی بەرامبەریان دەکرێت دابندرێت و چیتر بە بیانووی بێ پاساو، پەلاماری خەڵکی کوردستان نەدرێت".

بابەتەکان