لە هەولێر (ئەربیل) قۆناغی سێیه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی دەست پێدەکات
تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر (ئەربیل) كار له‌سه‌ر قۆناغی سێیه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌كه‌ن و سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر (ئەربیل)یش ده‌ڵێت: تیمه‌كانمان ته‌نانه‌ت له كاته‌كانی پشووشدا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا قۆناغی سێیه‌میش ڕابگه‌یه‌نین.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣ـی ئابی ٢٠٢٥، کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر (ئەربیل)، ڕایگەیاند: تا ئێستا له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر (ئەربیل)دا له قۆناغەکانی یه‌كه‌م و دووه‌مدا له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر (ئەربیل) زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش كراوه و ئێستاش ئاماده‌سازی بۆ قۆناغی سێیه‌م ده‌كه‌ین.
هەروەها سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر (ئەربیل)، دەربارەی واده‌ی قۆناغی سێیه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌ڵێت: ئێستا تیمه‌كانمان به به‌رده‌وامی، له كاتی ده‌وامی ئاسایی و دوای ده‌وام و ته‌نانه‌ت له ڕۆژانی پشووشدا كار له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ قۆناغی سێیه‌م ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات قۆناغی سێیه‌میش ده‌ست پێ بكات.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر (ئەربیل) دڵنیاییش ده‌داته فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت و ده‌ڵێت: به‌پێی پلان تیمه‌كانمان به به‌رده‌وامی كار ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له ئیشكردن تاكوو سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان - عێراق زه‌وی وه‌رده‌گرن.