بچۆ بۆ ناوەڕۆک

پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) بازاڕەکانی کڕین و فرۆشتنی ماتۆڕسکیل ئاگادار دەکاتەوە

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاندووە، بەشی زۆری ڕووداوەکانی هاتووچۆ یان بە هۆی ماتۆڕسوارەوەیە، یاخود ماتۆڕسکیل و ماتۆڕسوار یەکێکن لە لایەنەکانی هەر ڕووداوێکی هاتووچۆ کە، بەردەوام یان مردن یان برینداربوونی سەختی لێدەکەوێتەوە.

نووسینی ژووری هەواڵ

بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) بازاڕەکانی کڕین و فرۆشتنی ماتۆڕسکیل ئاگادار دەکاتەوە
ماتۆڕسکیلArşiv

هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل)لە ڕاگەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ، لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان پۆلیسی هاتوچۆ و پۆلیسی هەولێر (ئەربیل) ئاگاداری بازاڕەکانی کڕین و فرۆشتن و چاککردنەوەی ماتۆڕسکیلیان لە ناو سەنتەری شاری هەولێر (ئەربیل) کردووەتەوە، خۆیان دوور بگرن لە دروستکردنی ماتۆڕسکیلی بە پارچە و مامەڵەکردن بە ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا و تۆمار نەکراو.

هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، تیمەکانیان لە بازاڕی شێخەڵڵا و بازاڕی هەینی هەولێر (ئەربیل)، ئاگاداری هاوڵاتیانیان کرد لە ڕێ و شوێنەکانی یاسایی بەرانبەر بە ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ سەلامەتی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی قوربانی ڕووداوەکان، لەمەولا هەر ماتۆڕسوارێک بە بێ کڵاو و پێویستییەکانی سەلامەتی لێخورینی ماتۆڕسکیل لەسەر شەقامەکان ببینرێت، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و دەست بەسەر ماتۆڕەکەسکیلەکەیدا دەگیرێت.

هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) داوای لە دایکان و باوکان کردووە، ڕێگری لە هەرزەکارانیان بکەن بۆ ئەوەی نەبنە قوربانی مانۆڕەکانی ماتۆڕسواری، سەرباری ئەوەی توشی سزای دارایی دەبن.

بابەتەکان