بچۆ بۆ ناوەڕۆک

شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر(ئەربیل) دەکات

شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار، سەردانی هەولێر دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی و یەکێتی.

نووسینی ژووری هەواڵ

بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر(ئەربیل) دەکات
Arşiv

میدیای عێراقی بڵاویکردەوە کە سبەینێ دووشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیامنی فەتح و موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پێشوی پەرلەمان سەردانی هەولێر(ئەربیل) دەکەن و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە.

بڕیارە دواتر شاندەکە سەردانی سلێمانیش بکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە ئامانجی سەرەکی سەردانی شاندەکە، یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمارە کە تا ئێستاش پارتی و یەکێتی لەسەری ناکۆکن.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆبێتەوە.

هەفتەی ڕابردووش پەرلەمان لەسەر داوای پارتی و یەکێتی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دواخست.