بچۆ بۆ ناوەڕۆک

ئایدن مەعروف: هیوادارین ساڵی تازە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ بێت بۆ یەک رێزی و تەبایی

ئایدن مەعروف ڕایگەیاند، بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی زایینی ۲٠۲٦ گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان-عێراق و عێراق بەتایبەت ھەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان دەکەینەوە.

نووسینی ژووری هەواڵ

بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

ئایدن مەعروف: هیوادارین ساڵی تازە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ بێت بۆ یەک رێزی و تەبایی
Arşiv

ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان بە بۆنەی ساڵی تازەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی زایینی ۲٠۲٦ گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان-عێراق و عێراق بەتایبەت ھەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان دەکەینەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هیوادارین ساڵی تازە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ بێت بۆ یەک رێزی و تەبایی زیاتر، لەم بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی برایەتی و پێکەوەژیان دەکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئومێدی ئەوە دەخوازین ساڵی تازە ساڵی خۆشی و بەختەوەری بێت بۆ ھەمووان.

بابەتەکان