بەرەی تورکمانی: دەنگۆی کاندیدکردنی کەسانێک بۆ پۆستی دیاریکراو ڕاست نییە
بەرەی تورکمانی ڕایگەیاند، ئەو زانیاریانەی کە لە سۆشیال میدیا لە ناوچە جیاجیاکانی تورکمانئێلی دەسوڕێنەوە سەبارەت بە کاندیدکردنی هەندێک کەس بۆ پۆستی دیاریکراو لە سەرچاوەی نادیارەوە بە تەواوی ناڕاست و بێ بنەمان.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەرەی تورکمانی عێراقی ڕایگەیاند، بەرەی تورکمانی عێراقی دەیەوێت ئەوە ڕوون بکاتەوە کە هەموو ئەو زانیاریانەی کە لە سۆشیال میدیا لە ناوچە جیاجیاکانی تورکمانئێلی (موسڵ، تەلعەفەر، هەولێر (ئەربیل)، کەرکووک، سەڵاحەدین، توزخورماتوو، دیالە، کفری) دەسوڕێنەوە سەبارەت بە کاندیدکردنی هەندێک کەس بۆ پۆستی دیاریکراو لە سەرچاوەی نادیارەوە بە تەواوی ناڕاست و بێ بنەمان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرەی تورکمانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەر ناوێک یان زانیارییەک کە لەم لاپەڕانەدا دەسوڕێنەوە، نادروست و هەڵبەستراون و بە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی هەڵوێستی سەرکردایەتی ناکەن.
بەرەی تورکمانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەر گۆڕانکارییەکی کارگێڕی یان ڕێکخراوی لە نێو ڕیزەکانیدا بە وردی ڕەچاوی دەکرێت و لە لایەن سەرکردایەتییەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت، لە ڕێگەی سۆشیال میدیا یان سەرچاوەی بێ بنەماوەوە ڕاناگەیەندرێت.
ڕاشیگەیاند، ئەم ئاگادارییە لە لایەن سەرکردایەتییەوە بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانەی بەمەسەتی پەکخستنی ڕێکخراویی بەرەی تورکمانی عێراقییە.