بەرپرسانی بەرەی توركمانی عێراق پێشوازی لە جێگری سەرۆكی ئاك پارتی كرد
ئەمڕۆ دووشەممە، رێكەوتی ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٥، ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان و ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەرەی توركمانی و ئەمیر عزەت بەرپرسی لقی هەولێر(ئەربیل) و ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەرەی توركمانی عێراق و شاندی یاوەری، پێشوازی لە زافهر سراكايا، جێگرى سهرۆكى پارتى داد و گهشهپێدانى توركيا بۆ كاروبارى دهرهوه كرد.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

زافهر سراكايا لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی تەبا جەختی لە گرنگی پەیوەندی و هاریكاری دیپلۆماسی هاوبەش لە بوارە جیاكاندا كردەوە و هاوكات باسی كێشەی پەروەردەی توركمانی كرد وتیشی، هەوڵدەدەین ئەم كێشانە لە رێگەی پەیوەندییەكانمان چارەسەری بكەین.
وتیشی، "خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ لەگەڵ برا توركمانەكان و بەرپرسانی بەرەی توركمانی عێراق كۆبوومەوە، هەبوونی ئەوان لای ئێمە زۆر گرنگە".