یەکەم کاروانی تووشبووانی تالاسیمیا نێردرانە دەرەوەی وڵات
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ـی ئابی ٢٠٢٥، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، بەئامادەبوونی بەڕێزان د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د. دلۆڤان محمد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر (ئەربیل)، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق ١٤٠ تووشبووی تالاسیمیا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری مووخی ئێسک دەنێردرێنە دەرەوەی وڵات.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان - عێراق دەڵێت، یەکەم کاروانی تووشبووانی تالاسیمیا لە فرۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی هەولێر (ئەربیل) بەرەوە دەرەوەی وڵات بەرێ کراون و لە ژمارەیەک نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی (JCI) چارەسەریان بۆ دەکرێت.
هەروەها لە رۆژانی داهاتوو کاروانی دیکەی تووشبووان رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش بڕی ١١ ملیار دینار بۆ نەخۆشانی خاوەن بەخشەر و نەخۆشانی نەبوونی بەخشەر تەرخان کراوە.