بچۆ بۆ ناوەڕۆک

ئەرشەد ساڵحی: پێویستە مافەکانی تورکمان پشتگوێ نەخرێت

ئەرشەد ساڵحی، پەرلەمانتاری تورکمان ڕایگەیاند، سوپاسی برایان لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەین بۆ هەستکردنیان بە بەرپرسیارێتی و پێشخستنی بەرژەوەندی نیشتمانی، دەشلێت: "پێویستە مافەکانی تورکمان بە هیچ شێوەیەک پشتگوێ نەخرێت".

نووسینی ژووری هەواڵ

بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

ئەرشەد ساڵحی: پێویستە مافەکانی تورکمان پشتگوێ نەخرێت
Arşiv

ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦، ئەرشەد ساڵحی، پەرلەمانتاری تورکمان لە کەرکووک لە تۆڕی هەژماری خۆی لە ئیکس ڕایگەیاند، "سوپاسی برایان لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەین بۆ هەستکردنیان بە بەرپرسیارێتی و پێشخستنی بەرژەوەندی نیشتمانی، لە ڕێگەی کاندیدکردنی بەڕێز عەلی زەیدی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەروەها جەخت دەکەینەوە لەسەر سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو کە پێویستە مافەکانی تورکمان بە هیچ شێوەیەک پشتگوێ نەخرێت، و دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینە و دادپەروەرانە بۆیان".

ئەوەشی خستەڕوو، پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای دادپەروەری بۆ هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق بێت، بەبێ ڕێگدان بە پێشێلکردنی مافی هیچ پێکهاتەیەک، لەگەڵ پێویستی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت بەهۆی ئەو بارودۆخە هەنووکەییەی کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت.