محەممەد سەمعان و نووری مالیکی کۆبوونەوە
محەممەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکووک و سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی لەگەڵ لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و دۆسیەی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوویان کرد.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

ئەمڕۆ شەممە، ٩ی ئایاری ٢٠٢٦، محەممەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراقی، لە شاری بەغدادی پایتەخت لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە، بە ئامادەبوونی جاسم محەممەد جەعفەر، سەرۆکی یەکێتیی ئیسلامیی تورکمانی عێراق.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و دۆسیەی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوویان کرد، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی دەستەبەرکردنی مافەکانی پێکهاتەی تورکمان و پتەوکردنی بەشدارییان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، بەپێی شایستە دەستووری و نیشتمانییەکان.