ماردین گۆککایا: بە ئامانجگرتنی دامەزراوە تورکمانییەکان دیمەنێکی زۆر نیگەرانبەخش دەخاتەڕوو
ماردین گۆککایا ڕایگەیاند، بە ئامانجگرتنی دامەزراوە و ڕێکخراوە تورکمانییەکان، دیمەنێکی زۆر نیگەرانبەخش سەبارەت بە ئاسایش و ناسنامەی نەتەوەیی تورکمان لە عێراق دەخاتەڕوو.
نووسینی ژووری هەواڵ
بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، ماردین گۆککایا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی پەرەسەندنەکانی سووریا بۆ ناو خاکی عێراق و بە ئامانجگرتنی دامەزراوە و ڕێکخراوە تورکمانییەکان لەم پڕۆسەیەدا، دیمەنێکی زۆر نیگەرانبەخش سەبارەت بە ئاسایش و ناسنامەی نەتەوەیی تورکمان لە عێراق دەخاتەڕوو.
ماردین گۆککایا ڕاشیگەیاند، لە قۆناغەکانی ڕابردوودا، لەو شارانەی تورکمانی لێ نیشتەجێیە و بەتایبەتی لە کەرکووک، سلێمانی و هەولێر (ئەبیل)، لە کاتی ئەو چالاکییانەی بە پاساوی جۆراوجۆر ڕێکخرابوون، هێرشی دەستی ئەنقەست کراوەتە سەر بەرەی تورکمانی عێراقی و دامەزراوە نەتەوەییەکانی تر.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێش پڕۆسەکانی هەڵبژاردن، ئیستفزازی هاوشێوە کە کراونەتە سەر نووسینگەکانی ئێمە، ئامانجیان دروستکردنی نائارامی و ناسەقامگیری بووە لەناو کۆمەڵگەدا بە شێوەیەکی بە ئەنقەست.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ڕووداوانەی ئەمڕۆ لە هەولێر (ئەربیل) بەرامبەر بە بەرەی تورکمانی و ئاژانسی تەبا ڕوویاندا، بە ڕوونی ئەوە دەسەلمێنن کە ئەم نزیکبوونەوە مەترسیدارە بەردەوامی هەیە.
ماردین گۆککایا وتیشی، داوا دەکەین بە زووترین کات ڕێکاری جددی و هەمیشەیی بگیرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هەوڵی هاوشێوە، بەتایبەتی دەستنیشانکردنی تاوانباران و جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییە یاساییەکانیان.