بچۆ بۆ ناوەڕۆک

ئەرشەد ساڵحی: پاراستنی دامەزراوە تورکمانییەکان لە هەرێم لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمدایە

ئەرشەد ساڵحی، پەرلەمانتاری تورکمان ڕایگەیاند، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین ئەو سەرچاوە پشێویکەرانە ئاشکرا بکات کە هەوڵی نانەوەی فیتنە لەنێوان تورکمان و کورد دەدەن.

نووسینی ژووری هەواڵ

بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

ئەرشەد ساڵحی: پاراستنی دامەزراوە تورکمانییەکان لە هەرێم لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمدایە
Arşiv

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، ئەرشەد ساڵحی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پاراستنی دامەزراوە تورکمانی و میدیاییەکان و ئەو پارتە سیاسییانەی بە فەرمی مۆڵەتیان وەرگرتووە، بەرپرسیارێتی حکومەتی فیدراڵییە لە دەرەوەی هەرێم، و بەرپرسیارێتی حکومەتی هەرێمە لە ناو هەرێمدا.

داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین ئەو سەرچاوە پشێویکەرانە ئاشکرا بکات کە هەوڵی نانەوەی فیتنە لەنێوان تورکمان و کورد دەدەن، و نابێت کوردی عێراق تێوەگلانی دۆسیە دەرەکییەکان بکرێن کە ڕەنگە بە شێوەیەکی نەرێنی ڕەنگدانەوەی لەسەر ئاسایشیان هەبێت.

هاوکات شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەمە، نزیک کاتژمێر ١٢:٣٠ شەو گروپێک کە لە چوار کەس پێکهاتبوون هێرشیان کردە سەر ‘گروپی میدیایی تەبا’، ماسکیان بەستاوە و خەریکن لەسەر دیواری دەزگاکە چەندین هەڕەشە دەنووسن.

بابەتەکان