بچۆ بۆ ناوەڕۆک

سینان چەلەبی لەبارەی ‌هێرشەکانی سەر بەرەی تورکمانی و تەبا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سینان چەلەبی ڕایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە کرایە سەر بەرەی تورکمانی و ئاژانسی هەواڵ تەبا.

نووسینی ژووری هەواڵ

بڵاوکرایەوە: 1 خولەک خوێندنەوە

سینان چەلەبی لەبارەی ‌هێرشەکانی سەر بەرەی تورکمانی و تەبا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
Arşiv

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢١ کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، سینان چەلەبی، سەرۆکی پێشووتری بەرەی تورکمانی عێراقی ڕایگەیاند، ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە و هاوشێوەکانیان، نە خزمەت بە بەرژەوەندی هیچ کەسێک دەکەن، نە دەتوانن ئەو دۆستایەتییە دێرینە و خزمایەتی و داهاتووە هاوبەشەی کە گەلەکانمان بە درێژایی مێژوو بنیاتیان ناوە تێکبدەن و زیانی پێ بگەیەنن.

وتیشی، ئەم جۆرە ڕووداوانە تەنها خزمەت بە مەرامی لایەنە دەرەکییەکان دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دڵنیام گەل و نەتەوەکانمان ناکەونە ژێر کاریگەری ئەم جۆرە هاندانانە، و پێویستە لەم جۆرە دۆخە دەستکردانەدا تەنها هێمنی و ئەقڵی سەلیم زاڵ بن.

سینان چەلەبی ئەوەشی خستڕوو، ئەو ناوچەیەی تێیدا دەژین وەک ئۆقیانووسێکی زۆر پڕ لە زریان وایە، و پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان لە بەرژەوەندی کەسدا نییە.

ڕاشیگەیاند، دەستبەجێ دەستێوەردانی هێزەکانی ئاسایش و دامەزراوە ئەمنییەکانی تر جێگەی دەستخۆشییە.